بەهۆی موشەكەكان.. كارداشیان سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە

هەمەڕەنگ

18/03/2019‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نمایشكارو ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، ئەو سەردانەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە، كە بەنیازبوو بەم نزیكانە ئەنجامیبدات.

بەپێی رۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی بڕیاربوو رۆژی سێ‌ شەممە سەردانی ئیسرائیل بكات، بەڵام سەردانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، كیم كاردیشیان بەهۆی ترسی لەو موشەكانەی گروپە چەكدارییە فەڵەستینییەكان ئاراستەی ئیسرائیلی دەكەن، سەردانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

كیم بۆ بەشداریكردن لەگەڵ بۆ بەشداری لەچالاكییەكی "كارولینا لیمكی" بەنیازبوو سەردانی ئیسرائیل بكات.

هـ ـ ح