شارپرێس:
فه‌رماندارێتی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) رایگیاند، هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه كه كرایه سه‌ر هێزه‌كانیان له شه‌نگال گێره‌شێوێنییه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ) ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆسه‌ر شه‌نگال بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانیان دوو شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه شه‌هید بوون و سێ شه‌ڕڤانیش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌م هێرشه له لایه‌ن گرووپه ئاژاوه‌گێڕه‌كان ئه‌نجام دراوه، ئێمه پێمان وایه كه سوپای عێراقیش هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی پیشان ده‌دات، ئه‌م ئاژاوه‌گێڕانه ناگه‌نه ئامانجه‌كانیان و ڕووداوه‌كه له‌نێوان ئێمه و سوپای عێراقدا هاوسه‌نگییه‌كی به‌هێزتر درووست ده‌كات".
یه‌به‌شه راشیگه‌یاندووه، "ئه‌مه هه‌ڵوێستی سوپا نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵوێستی گرووپێكی گێره‌شێوێنه كه ده‌یه‌وێت ئارامیی عێراق تێكبدات و ئاڵۆزی درووست بكات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت نێوانی گه‌لی ئێزدی و عێراق خراپ بكه‌ن، ئه‌و هێرشیان ئه‌نجام داوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو،"هه‌ڤاڵ ئاگر چێلكی-ش به فیداكارییه‌كی گه‌وره له ته‌مه‌نێكی لاوی‌دا له پێشخستنی هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا بووه خاوه‌نی ڕه‌نج و تێكۆشانێكی شكۆدار".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌به‌شه‌دا هاتووه، "یه‌كێك له هه‌ڤاڵانمان كه له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌دا بریندار بووه هه‌ڤاڵ عه‌گیده. هه‌ڤاڵ عه‌گید له كاتی فه‌رمانه‌وه هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه، شه‌هیدبوون و برینداربوون له ڕووداوێكی وه‌هادا بۆ ئێمه ئازارێكی گه‌وره‌یه".
ه.م