شارپرێس:
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕه‌خنه‌ی توند له‌نوسینێكدا ڕه‌خنه‌ی توند له‌حزبه‌كه‌ی له‌دانوستانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌گرێت.
له‌نوسینێكدا به‌ناونیشانی "منه‌تمان به‌سه‌را مه‌كه‌ن" شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ڵێ:"ئه‌گه‌ر دەڵێن ئه‌و هه‌موو هاتوچۆ و بێنه و برده و دانیشتنەتان له‌به‌ر ئێمه‌ی یه‌كێتیه قوربانه نامانه‌وێ چونکە دڵنیاین کە ڕاست ناکەن ، كه‌س نیه ئه‌و ڕاستیه نه‌زانێت كه شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه شتێك نیه به وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و واژۆكردنی چه‌ند خاڵێك له ژێر ناونیشانی هاوپه‌یمانیتیدا بێته‌دی، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه پێویستی به دوو لایه‌نی دادپه‌روه‌ر و مافپه‌روه‌ر و خاوه‌ن ویژدان و مه‌بدا و فكری سیاسی هه‌یه".
هه‌ر له‌و نوسینه‌دا ده‌ڵێ:"شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ڕێککەوتن به كه‌سانێك جێبه‌جێ ناكرێ مانەوە و بەردەوامیان بە خۆپه‌رستی و قۆرخكاری و پچڕینی پشکی جێنشینەکانیانەوە بەند بێت ، كه‌سانێك كه له (پەڵپینەوە هەتا بۆریە نه‌وتەكانی کوردستانیان كۆنترۆڵ كردبێت) چ باکیان بە یەکێتی و خواستی یەکێتییەکانە؟".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه كه ئێستا له‌لای حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی ده‌ڵێ:"ده‌بێت یه‌كێتی چاك بزانێت كه ئه‌وه خودی یه‌كێتی بوو كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی واته پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌خشیه سه‌رۆكی حزبێكی غه‌یره یه‌كێتی و یه‌كێتی له هه‌ردوو دین كرد، بەو کەین و بەین و خۆ ڕاوەشاندنەش ناتوانێ هەڵەکەی ڕاستبکاتەوە".
ڕه‌خنه‌كانی ده‌گاته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ده‌ڵێ:"ده‌مانه‌وێ بزانین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و به چ پێوه‌ر و بڕگه و ماده و خاڵێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیه ماوه به‌سه‌ر چووه‌كه‌مان زیاد و كه‌م ده‌كرێت ؟! ئەگەر لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو کەین و بەین و پشک پشکێنەیه‌دا نەبێت بۆ هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵ بوو ناویشیان له كوله‌كه‌ی تەڕدا نه‌مابوو له پڕ قووت بوونه‌وە و بوون بە یەکێتی عەیار ٢٤".
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د:
ئه‌گه‌ر دەڵێن ئه‌و هه‌موو هاتوچۆ و بێنه و برده و دانیشتنەتان له‌به‌ر ئێمه‌ی یه‌كێتیه قوربانه نامانه‌وێ چونکە دڵنیاین کە ڕاست ناکەن ، كه‌س نیه ئه‌و ڕاستیه نه‌زانێت كه شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه شتێك نیه به وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و واژۆكردنی چه‌ند خاڵێك له ژێر ناونیشانی هاوپه‌یمانیتیدا بێته‌دی، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه پێویستی به دوو لایه‌نی دادپه‌روه‌ر و مافپه‌روه‌ر و خاوه‌ن ویژدان و مه‌بدا و فكری سیاسی هه‌یه..!!
شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ڕێککەوتن به كه‌سانێك جێبه‌جێ ناكرێ مانەوە و بەردەوامیان بە خۆپه‌رستی و قۆرخكاری و پچڕینی پشکی جێنشینەکانیانەوە بەند بێت ، كه‌سانێك كه له (پەڵپینەوە هەتا بۆریە نه‌وتەكانی کوردستانیان كۆنترۆڵ كردبێت ) چ باکیان بە یەکێتی و خواستی یەکێتییەکانە ؟
شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ئەوە نیە تۆ پۆستی پارێزگارم پێ ببەخشی به‌رامبه‌ر به‌وه‌رگرتنی دوو بیره نه‌وت ..!! تۆ خوله‌م بۆ بكه‌یته كوێخا و من عه‌به‌ت بۆ بكه‌مه ئاغا ..! ئەوە شه‌راكه‌ت نیە ئەوە سەودا و مامەڵەیە بەدەنگی خەڵک و دەنگدەرانی گشت حزب و یەکێتیەوە ، سەودا بە شەونخوونی ئەو خەڵکەوەیه کە شار بە شار و دێ بە دێ ڕێیان بۆ کوتای و دەنگیان بۆ کۆدەکردیتەوە ، تۆش لەپێناو وەزارەتێکی پڕ ئیمتیاز و پارە و پول دەیبەخشی و به دیفاع لە خواستی دەنگدەران پێماندەفرۆشیتەوە ؟
ئینجا بابچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورسی و پۆسته‌كان سه‌ره‌تا با له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ، به‌ڕای من یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌م كابینه‌یه‌دا چاو ببڕێته ئه‌و پۆسته چونكه جگه له‌وه‌ی له دواڕۆژدا كه‌سێكی پێ به‌مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح خانه‌نشین ده‌كرێ هیچ سوودێكی نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ په‌رله‌مان و نه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری نیه و نابێ ، كاری ئه‌و كه‌سه‌ی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان له‌م كابینه‌یه‌دا ته‌نیا سه‌رله‌قاندن ده‌بێت ، چونکە ئەوکاتەی دەبوایە بۆ یەکێتی و کورسیەکانی یەکێتی شەڕتان بکردایە ، هەلی کارتان بۆ بێکارێک دۆزییەوە لەبەغداد و لێگەڕان پەرلەمانێک بەدەنگی ساختە و هاوڵاتی سووری و عەرەبی هاوردە پڕ بکرێ لەدەنگی لایەنێک و بەتەواوی پەرلەمان کۆنتڕۆڵ بکرێ و هەرچۆنێک بیانەوێ بەوجۆرە یاساکان بەدەنگی زۆرینە لەپەرلەمان تێبپەڕێنن و هیچ منەتی یەکێتیش هەڵنەگرن ، به سه‌رله‌قاندنیش هه‌رگیز نابینه شه‌ریكی راسته‌قینه..!!
له بابه‌تی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی دادی عێراقیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كورسیه وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌دی ئیعتیبارێكه بۆ یه‌كێتی كه له‌م حكومه‌ته‌دا هیچ پله و پۆستێكی له به‌غدا نیه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه و ئه‌گه‌ریش بۆ به‌ده‌ستهێنانی (قۆنتەرات) مقاولاتی حه‌پسخانه‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌یه و به‌كوردی ئه‌گه‌ر شینه‌كه بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه (گیرفانەکەیە ) ئه‌وا قوربانه ئه‌وه‌شمان ناوێت و له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌بێت یه‌كێتی چاك بزانێت كه ئه‌وه خودی یه‌كێتی بوو كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی واته پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌خشیه سه‌رۆكی حزبێكی غه‌یره یه‌كێتی و یه‌كێتی له هه‌ردوو دین كرد ..!! بەو کەین و بەین و خۆ ڕاوەشاندنەش ناتوانێ هەڵەکەی ڕاستبکاتەوە..!!
سه‌باره‌ت به‌دابەشکردنی پۆسته‌كانی تریش لە هەرێم و بەغدا ئەگەر ته‌نها له پێناو دامه‌زراندنی كه‌سه‌كاندایه بۆ پتەوكردنی ( باڵ و په‌راسوو و پشت و پڕکردنی گیرفانە قوڵەکانی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن ) ئه‌وا به مەمنونیه‌وە ده‌ڵێین ئه‌ویشمان ناوێت..!!
دیاره جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانیتریش كۆمه‌ڵێك گله‌یی و گازنده و داواكاری تایبه‌ت به خۆیان له‌سه‌ركرده‌كانی خۆیان هه‌یه و ئێمه‌ی یه‌كێتیش له‌و حاڵه‌ته به‌ده‌ر نین ، داواكاری ئێمه‌ی یه‌كێتیه‌كان شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی ناو حزبه‌كه‌ی خۆمانه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌دی ئیعتیبار بۆ كادر و ئه‌ندامانی خۆمانه، چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نێو ریزه‌كانی خۆمانه ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ته بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌مان..!!
ده‌مانه‌وێ بزانین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و به چ پێوه‌ر و بڕگه و ماده و خاڵێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیه ماوه به‌سه‌ر چووه‌كه‌مان زیاد و كه‌م ده‌كرێت ؟! ئەگەر لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو کەین و بەین و پشک پشکێنەیه‌دا نەبێت بۆ هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵ بوو ناویشیان له كوله‌كه‌ی تەڕدا نه‌مابوو له پڕ قووت بوونه‌وە و بوون بە یەکێتی عەیار ٢٤ ؟!!
داواكاری ئێمه‌ی یه‌كێتیه‌كان دابینكردنی پله و پۆست و به‌ده‌ست هێنانی كورسی بۆ ئه‌م و ئه‌و نیه به‌ڵكو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیمای حزبایه‌تی و شكۆیه بۆ یه‌كێتی و هاوڵاتیانی کوردستان ، هه‌ر بۆیه‌ش ته‌نیا داواكاری ئێمه كۆنگره‌یه و هه‌ر كۆنگره‌ش ده‌بێت ، کۆنگرەیەک کۆتایی بەو پاشاگەردانیە بێنێ و چیتر پشک پشکێنەمان لێنەکرێ بە داستانی بەرگری لەخواستی دەنگدەران و یەکێتیەکان ، بەفشەفشی سەرشاشەی تیڤییەکانیش لەخشتەمان نەبەن..!!
هه‌ق وایه ئه‌و هه‌ڤاڵانه له جیاتی كات به هه‌ده‌ردان و خۆ ماندووكردن به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ناوخۆیان ئاوڕێكی جدی له‌كه‌ركوك و كۆنگره و مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و یاساكانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بده‌نه‌وه ، له‌وه‌ش تێبگه‌ن كه ( كه‌ركوك زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بخرێته تای ته‌رازوویه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی به‌غداد و پۆستی مودیریه‌تی ته‌لارێك له‌هه‌ولێر) كه‌ركوك زۆر له‌وه ئازیزتره كه پۆستی پارێزگاره‌كه‌ی بكه‌نه نوكته و هه‌ر رۆژه و کەسێک قووت بێتەوە و خۆی بۆ ئه‌و پۆستە كاندید بكات..!!
ده‌بێت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان زۆر باش له‌وه‌ش تێبگه‌ن كه ته‌نیا كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و كاندیده‌یه كە ( ۱۸۲ هەزار ده‌نگده‌ره‌ی یه‌كێتی ده‌نگی پێداوه) نەک ئه‌وانه‌ی كه زیاتر له بیست و حه‌وت ساڵه خه‌ریكی (پۆست پۆستێنه‌نن) …….!!!
ڕ . ج