كۆترێكی "زاجل" بەنرخێكی خەیاڵی لەبەلجیكا دەفرۆشرێت (+ڤیدیۆو وێنە)

جیهان

19/03/2019‌ 3280 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەزیادكردنێكی ئاشكرادا، كوترێكی "زاجل"، كە بە "ئارماندۆ" ناودەبرێت، بەنرخێكی خەیاڵی فرۆشراوە.

كۆترەكە لەبەلجیكاو بەنرخی 1.25 ملیۆن یۆرۆ فرۆشراوە، كە كڕیارەكەی كەسێكی چینی كڕیویەتی، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرابكرێت.

لەو زیادكردنە ئاشكرایەدا، جگە لەو كۆترە 178 باڵندەی تر فرۆشراوە، ئەوەش لەهەرێمی "فلامندی"، كە نرخی ئەوانی ترین زیاتر بووە لەملیۆنێك یۆرۆ.

كۆتری "ئارماندۆ" باشترین كۆتری كێبڕكێی باڵندەكانە بۆیە بەو نرخە فرۆشراوەو ژمارەی پێوەنەیی گرانبەهاترین كۆتریشی شكاندووە، كە پێشتر بە 376 هەزار یۆرۆ فرۆشراوە.

كۆتری "زاجل" دەتوانێت ماوەی 1.12 هەزار كم رۆژانە ببڕێت، كە خێراییەكەی دەگاتە 90 كم لەیەك سەعاتدا، لەبەرزترین ئاستی خێرایی خێراییەكەی دەگاتە 150 كم لەسەعاتێك.

هـ ـ ح