شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی ده‌ڵێت، سه‌رۆكی سوریا به‌مزووانه سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی الدیار-ی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، دوای سه‌ردانه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق، ئێستا كار بۆئه‌وه ده‌كرێت كه به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سوریا سه‌ردانی به‌غدا بكات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هه‌وڵی ڕیكخستنی ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ عێراق ده‌دات.
پێشتر فالح فه‌یاز سه‌ردانی سوریای كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه، بۆیه پێشبینیده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ به‌غدا تاوتوێكرابێت.
بڕیاریشه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌روازه‌ی سنوریی نوێ له‌نێوان عێراق و سوریادا بكرێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د عێراقی ده‌ستكراوه كردووه له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دژ به‌داعش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق.
ڕ . ج