شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی هاتوچۆ نۆ رێنمایی ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه، پێویسته رێگای سه‌رخۆڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارنه‌هێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی قورسی یاسایی ده‌بێته‌وه.
رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بۆ شۆفێران
* به‌كارهێنانی شانی رێگا (سه‌رخۆڵ) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی قورسی یاسایی ده‌بێته‌وه.
* شۆفێریكردن له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
* ئاڕاسته‌ی رۆیشتن و هاتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا و بانه‌كان وه‌ك رۆژانی ئاسایی ده‌بێت، واته رۆیشتنی ئۆتۆمبێل به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه قه‌ده‌غه‌یه، جگه له تونێلی پێشڕه‌و ئه‌مه‌ش له ژێر چاودێری و رێنمایی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆی سلێمانییدا ده‌بێت.
* به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره بۆ چوون بۆ سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
* ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه به لاساری و سه‌ركێشی و كه‌مته‌رخه‌می شۆفێری ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی گرفت و ئاسته‌نگی بۆ شۆفێرانی دیكه، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
* پێویسته شۆفێران په‌یوه‌ست بن به خێرایی دیاریكراو له‌سه‌ر شه‌قام و رێگا و بانه‌كانی ده‌ره‌وه.
* سواربوونی سه‌رنشین و منداڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلی دوا به‌تاڵ و شوێنی نه‌شیا‌و قه‌ده‌غه‌یه.
* پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن.
* داواكارین له هاوڵاتیان و شۆفێران له كاتی دروستبوونی هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆ و گرفت و ئاسته‌نگی هاتوچۆییدا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژماره (188) ی كۆنترۆڵی هاتوچۆوه بكه‌ن، تاوه‌كو به‌زووترین كات هاوكاری هاتوچۆییتان پێبگات.