وێنە.. ڕۆناڵدۆ پەیوەندی کردەوە بە هەڵبژاردەی پورتوگالەوە

وەرزش

19/03/2019‌ 841 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکەم جار لە دوای مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاوە بەشداری لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا کردەوە.

دوابەدوای نزیکبونەوەی پاڵاوتنەکانی یۆری ٢٠٢٠ هەڵبژاردەی پورتوگال لە ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ بەردەوامە و کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش دوای نزیکەی هەشت مانگ دوورکەوتنەوە و پشوودان، بۆ یەکەم جار بەشداری لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیدا کردووەتەوە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە "رۆناڵدۆ لە راهێنانەکانی رۆژی دووشەممە ئامادەنەبووە، بەڵام بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی کردووە لە سەنتەری راهێنانەکانی پورتوگال لە نزیک لشبۆنەی پایتەخت و ئامادەکاری بۆ دوو یاری داهاتووی بەرامبەر ئۆکرانیا و سڕبیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا کردووە، کە بڕیارە لە ٢٢ و ٢٥ی ئەم مانگەدا بکرێن".

پورتوگالی هەڵگری نازناوی یۆرۆی ٢٠١٦، لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠دایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی لۆکسمبۆرگ و لیتوانیا و ئۆکرانیا و سڕبیای لەگەڵدایە.
هـ ـ ب