یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەكڕینی محەمەد سەلاح دەكاتەوە

وەرزش

20/03/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بیر لەكڕینی محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەكاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، یانەی ریاڵ مەدرید، ئەگەر نەیتوانی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی بكرێت، ئەوە لەهاوینی داهاتوو هەوڵی كڕینی محەمەد سەلاح دەدات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە یانە مەدریدییەكە بۆ ئەو گرێبەستەش 150 ملیۆن یۆرۆی ئامادەكردووەو دەیەوێت بەو بڕە پارە یانەی لیڤەرپوڵ رازی بكات بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە میسرییە.

ماوەیەكە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی كڕینی ئیدین هازارد دەدات، بەڵام بەهۆی مەرجە قورسەكانی یانەی چیڵسی رەنگە یانە مەدریدییەكە نەتوانێت ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح