شارپرێس:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ست بێت ئه‌وا پلانیان هه‌یه دوو مووچه پێكه‌وه دابه‌شبكه‌ن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان به شارپرێس-ی وت، "ئه‌گه‌ر له‌مانگی داهاتودا پاره‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا بێت ئه‌وا دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان پێكه‌وه دابه‌شده‌كه‌ین".
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه له‌كاتێكدایه تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوی دابه‌شكردوه و دیارنیه كه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگی ئازار بڕی 453 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناردوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو زیاتر له 724 ملیاری دیكه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كردبوو.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ده‌بێت بڕی 881 ملیار دینار له‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بێت.
ه.م