خواردنەوەی شیرو چاو قاوەی گەرم شێرپەنجەی گەدەی بەدواوە دێت

جیهان

21/03/2019‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەك، خواردنەوەی شیرو چاو قاوەی گەرم مەترسیدارەو شێرپەنجەی گەدەی بەدواوە دێت.

توێژینەوەكە زانكۆیەكی ئەمریكی لەسەر 50 هەزار كەس ئەنجامدراوەو گەیشتووە بەو ئەنجامەی خواردنەوەی سێ‌ كوپ لەقاوەو چاو شیری گەرم بەشێوەی رۆژانە مەترسی دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی بەدواوە دێت.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە خواردنەوەی هەر كوپێك لەو خواردنەوانە، بەپلەی گەرمی 60% بەرێژەی 90% رێژەی پێشرپەنجە زیاد دەكات.

توێژینەوەكە ماوەی سیانزە ساڵ بەردەوام بووەو ئەو كەسانەی بەشدارییان كردووە 19 كەسیان لە 550 لەو ماوەیە تووشی شێرپەنجە بوون.

هـ ـ ح