ڤیدیۆ.. "كادیلاك" ئۆتۆمبیلێكی تایبەت بۆ سەرمایەداران دروست دەكات

جیهان

21/03/2019‌ 927 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای كادیلاك نمایشی بە ئۆتۆمبیلێكی نوێ‌ كرد، كە ناوی "CT5" و تایبەتە بەسەرمایەدارەكان‌و خاوەن كارەكان.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو درێژییەكەی 4.7 مەترەو تەواوی لایتەكانی "LED" ‌و خاوەنی جوانییەكی تایبەتە لەرووی دەرەوە.

لەناوەوەش ئۆتۆمبیلەكە سیستەمی "Bose" بۆ دابەشكردنی دەنگ هەیەو شاشەیەكی گەورەی هەیە، كە لەگەڵ سیستەمەكانی "ئەندرۆید" و "IOS" كاردەكات.

ئۆتۆمبیلی "CT5" دوو جۆر بزوێنەری هەیە، كە یەكێكیان تۆربینی چوار بستۆنە بە 6 بستۆن بەهێزی 3.0 لیترو 10 گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیە.

هـ ـ ح