چیرۆكی ئەو پیاوەی وێنەكەی بووە رەمزی هێرشەكانی نیوزیلەندا

جیهان

21/03/2019‌ 1514 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی فراوان وێنەی یەكێك لەقوربانییەكانی هێرشەكانی سەر دوو مزگەوتەكەی نیوزیلەندا.

سەنجراكێشی وێنەی ئەو قوربانییە بەهۆی ئەوەوە بووە، كە لەوكاتەی لەسەر نەقالەی فریاگوزارییەو دەبێت بۆ نەخۆشخانە پەنجەی شاهیدی بەرزكردووەتەوە، كە ئەوە كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

بەشێكی زۆر لەكاردانەوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر رەگەزنامەی ئەو قوربانییە بوو، كە گوایە كەسێكی سعودییەو ناوی "محسن الحربی"یەو چالاكوان بووە.

لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانە، پشتراستكراوەیەوە، كە ئەو كەسە فەڵەستینییەو ناوی "خالد الجمالی"و لەدوای رووداوەكەش لەنەخۆشخانە چارەسەری بۆ كراوەو ئێستا دۆخی تەندروستی باشە.

پێشتریش رۆژنامەی "سبق" ئەوەی ئاشكراكردبوو، كە "محسن الحربی" لە نیوزیلندا بووەو پێش 25 بەنەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كردووە، هەروەها كوڕی ئەو پیاوەش زانیارییەكانی پشتراستكردبووەوە.

هـ ـ ح