شارپرێس:
ئەمڕۆ 21ی ئازاری 2019 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە "لە شاری سلێمانی هاووڵاتییەکی رفێنراویان ئازادکردوە".
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رۆژی 18ی ئازاری 2019 ھاووڵاتییەک لەپردی کۆبانێ رفێنراوە و دواتر دەبرێتە دەباشان و لەباخێکدا دەشاردرێتەوە بۆ ماوەی 3 شەو".
سەرکەت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا "رفێنەران داوای 5 ھەزار دۆلاریان لەکەسوکاری رفێنراوەکە کردوە، دوای ئەوە لە باخەکەوە ھێناویانەتەوە بۆ یەکێک لە یانە شەوانەکان و لەوێوە داوای پارەکەیان کردوە، ھەربۆیە توانراوە لەو یانەشەوانەیەدا رفێنراوەکە ئازادبکرێت و 3 تۆمەتبار دەستگیر بکەن کەدەستیان ھەیە لە رفاندنی ھاووڵاتییەکەدا".
هـ ـ ب