شارپرێس:
لە پاڵەوانێتی تێنسی میامیدا، ڤیکتۆریا ئازارینکای خانمە تێنسزانی بیلارووسی بردنەوەی بەسەر دۆمەنیکا سیبولکۆڤای خانمە تێنسزانی سلۆڤاکی بەدەستهێنا.
لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو خانمە تێنسزانەکە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ئازارینکای خاوەن 3 نازناوی پاڵەوانێتییەکە یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.
ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش دوو، سێ شەش و شەش چوار بوون.
لە قۆناخی داهاتووشدا ڤیکا کە لەم وەرزەدا لە پۆلێنی پێشەوەی تێنسزاناندا نییە، رووبەڕووی کارۆلین گارسیای خانمە تێنسزانی فەرەنسی و پۆلێنکراوی 10ـی پاڵەوانێتییەکە دەبێتەوە.