شارپرێس:
پادشای ئوردن په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌ویش به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موسڵ.
شا عه‌بدوڵای دووه‌م، پادشای ئوردن له‌په‌یامێكی ماته‌مینیدا بۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ره‌خۆشی‌و دڵته‌نگی خۆی بۆ ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی دورگه‌ی جه‌زیره‌ی گه‌شتیاری شاری موسڵ كرد.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێک له دوورگه‌ی گه‌شتیاری جه‌زیره له‌موسڵ، زیاتر له 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و ڕووداوه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی نێوخۆیی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕووداوه به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی توند تێناپه‌ڕێت.
ڕ . ج