شارپرێس:
هێزە ئەمنییەکانی ڤەنزوێلا ئەمڕۆ پێنجشەممە یاریدەدهری خوان گوادیۆ سەرۆکی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتەیان دەستگیركرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، خوان گوادیۆی كه وهك سهرۆكی ڤهنزوێلا خۆی ناساندووه ڕیاگهیاند، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ڤەنزوێلا سەرۆکی نووسینگەکەی ئەویان دەستگیر کردووە.
لەکاردانەوەی دەستگیرکردنی ئەو یاریدەرەی خوان گوادیۆ-شدا، مایک پۆمپیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا داوای ئازادکردنی بەپەلەی ئەو بەرپرسەی کرد و جەختیشیکردەوە وهڵامیان بۆ ئهو بابهته دهبێت.
گوادیۆ پاش سەرکەوتنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتهكه، بهپاساوی ئهوهی مادۆرۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە، خۆی وەک سەرۆکی کاتی وڵاتەکەی ناساند.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کاربەدەستانی واشنتۆن هەڕەشەیان کردووە، ئهگهر خوان گوادیۆ بەهۆی حکومەتەکەی نیکولاس مادوورۆ-وە دەستگیر بکرێت، هەموو بژاردەیەکی بەرگریکارانە لەبارەیانەوە کراوە دەبێت.
وەرگێڕان: یاسین نادر