شارپرێس:
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له موسڵمانانی نیوزله‌ندا، ئه‌مڕۆ بانگی هه‌ینی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی نیوزله‌ندا (TVNZ) و رادیۆی نیوزله‌ندا (RNZ) رووماڵ كرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی مسوڵمانانی نیوزله‌ندا بانگی هه‌ینی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی نیوزله‌ندا (TVNZ) و رادیۆی نیوزله‌ندا (RNZ) رووماڵ كرا.
هه‌ینی رابردوو هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور كه له ئاكامدا 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 50ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی نیوزله‌ندا یادی قوربانیانی هێرشه‌كه كرایه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی موسڵمانانی نیوزله‌ندا بانگی هه‌ینی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی نیوزله‌ندا (TVNZ) و رادیۆی نیوزله‌ندا (RNZ) رووماڵ كرا. دواتریش به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له گیانی قوربانیان نوێژخوێنان دوو خوله‌ك وه‌ستان.
جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كان به لێدوانه‌كانی و تێڕوانینه ئه‌رێنییه‌كانی جێی خۆی له دڵی موسڵماناندا كردووه‌ته‌وه و رێوشوێنی پێویستی گرتۆته به‌ر به‌شداری له نوێژی هه‌ینیدا كرد له مزگه‌وتی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ.