ئۆتۆمبیلە نوێیەكانی ڤۆڵڤۆ لەكاتی خەولێكەوتنی شۆفێرەكەی دەوەستن

جیهان

23/03/2019‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ سیستەمێكی نوێی پارێزگاری بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی زیادكردووە، كە پارێزگاری لەسەرنشینانی ناو ئۆتۆمبیلەكە دەكات.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، كە سیستەمەكە لەكۆمەڵێك كامێرای هەستەوەری پێشكەوتوو پێكهاتووەو لەكاتی خەولێكەوتنی شۆفێرەكە راستەوخۆ ئۆتۆمبیلەكە لەرۆشتن دەوەستێت.

كۆمپانیاكە، لەساڵی 2020 ئەو سیستەمە بۆ ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی زیاد دەكات، كە ئێستا لەژێر تاقیكردنەوەدایە.

هـ ـ ح