ڤیدیۆ.. یەكەم كاری پێكەوەیی لیۆناردۆ دی كابریۆ و براد پیت

جیهان

23/03/2019‌ 639 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "كۆلۆمبیا"ی ئەمریكی، یەكەم ریكلامی بۆ فیلمی "Once Upon a Time in Hollywood" كرد، كە هەردوو ئەستێرەی پۆڵیوودی لیۆناردۆ دی كابریۆ و براد پیت رۆڵی تێدا دەبینن.

فیلمەكە لەسەرانسەری جیهان گرنگی زۆری پێدەدرێت‌و چاوەڕێی پەخشكردنی دەكرێت، چونكە یەكەم جارە لیۆنارد دی كاپریۆ و براد پیت كاری پێكەوەیی لەفیلمێك دەكەن.

فیلمەكە رووداوەكانی ساڵی 1969 دەگێڕێتەوە، كە باسی چیرۆكی ئەو سەربڕە ئەمریكییە دەكات، ماوەیەكی زۆر ناوبانگی هەبوو، ئەویش چارلز مانسونە.

دی كاپریۆ لەو فیلمە رۆڵی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی "ریك داڵتۆن" دەبینێت‌و پیتیش رۆڵی ئەستێرەی هونەری "كلیف بۆس" دەبینێت.

بڕیارە فیلمی "Once Upon a Time in Hollywood"، لەخولی سینەمایی لە 26 تەموزی داهاتوو بۆ یەكەم جار نمایش بكرێت.

هـ ـ ح