پێكان میسی لەیارییەكەی مەغریب بێبەش دەكات

وەرزش

23/03/2019‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەیاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی‌و فەنزوێلا تووشی پێكان بووە.

میسی شەوی رابردوو لەیاری ئەرجەنتین‌و فەنزوێلا بەشداریكردو یارییەكە لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی ئیسپانیا بەرێوەچوو، كە سەماكارەكانی نانگۆ بە ئەنجامی 1-3 دۆڕان.

پێگەی فەرمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باسی لەپێكانەكەی میسی كردووەو رایگەیاندووە، میسی لەیارییەكە هەستی بەئازار كردووە.

هەروەها پێگەكە بڵاویكردووەتەوە، كە جگە لەمیسی گۆنزالۆ مارتینیزی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش تووشی پێكان بووە.

ئەوەشی راگەیاندووە، بەهۆی پێكانەوە میسی لەیاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین‌و مەغریب بەشداری ناكات، كە یارییەكە رۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح