دۆناڵد ترامپ سزای نوێیەكانی ئەمریكا لەدژی كۆریای باكوور رادەگرێت

جیهان

23/03/2019‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بڕیاریداوە، سزا نوێیەكان لە دژی كۆریای باكوور ڕابگرێت، كە بڕیاربوو بەم نزیكانە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دۆناڵد ترامپ راشیگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەنیازبوو، سزای فراوانتر دژی كۆریای باكوور ڕابگەیەنێت، بەڵام من فەرمانم كردووە، ئەو سزایە رابگیرێت.

پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دوو كۆمپانیای چینی سزادا، ئەوەش بەهۆی یارمەتیدانی كۆریای باكوور بۆ زاڵبوون بەسەر‌ سزاكانی واشنتۆن.

كۆشكی سپی رایگەیاندووە، كە سزای ئەو دوو كۆمپانیا چینییە لەبەردەوامی هەنگاوەكانە بۆ فشارخستنە سەر كۆریای باكوور.

وەرگێڕان: یاسین نادر