مەلا بەختیار لەپەیامێكی ڤیدیۆیی وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوە

کوردستان

23/03/2019‌ 2868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، وەڵامی مەلا كرێكار، سەرۆكی پێشووی رێكخراوی جوندولئیسلام دەداتەوەو دەڵێت: "هەركاتێك بەئازادی گەڕایتەوە، دیبەیتت لەگەڵ دەكەم".

نووسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار لەنووسینێك، كە ناوبراوی بە "رۆشنگەر" ناساندووە، دەڵێت: لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا، بەچەند سەرنجێك وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: "هەركات گەڕایتەوە كوردستان، بێگومان وەكو یەكەمین چالاكیت، بەندە دیبەتێكت لەگەڵ سازدەكات".

نووسنیگەكە دەشڵێت: ئەگەرچی بڕیاربوو رۆشنگەر مەلا بەختیار، لەدوو رۆژی رابردوودا پەیامەكەی بڵاوبكاتەوە، بەڵام بەهۆی جەژنی نەورۆز و گەردن ئازادی خەڵكی كوردستان لەیەكتر، پەیامەكەی دواخست‌و نەیویست، لەوكاتەدا خەڵكی كوردستان سەرقاڵی شادیی‌و خۆشیەیكانیان پەیامەكەی بڵاوبكاتەوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە)، پەیامەكەی بڵاودەكاتەوەو تێیدا بەچەند سەرنجێك وەڵامی هەندێك لەزانیارییە ناڕاستەكانی مەلا كرێكار دەداتەوە".

هەروەها دەشڵێت: "جیاواز بیردەكەینەوە، بەڵام رێزم بۆ جیاوازییەكان هەیە‌و هیچ كاتێكیش باوەڕم بەوە نییە ئازادیت لێ‌زەوت بكرێت‌و باوەڕیشم بەوە نییە كەس بیر لەوە بكاتەوە، تۆڵەی جەستەیی لەجەنابت بكاتەوە".

پێشتر مەلا كرێكار لەپەیامێكی ڤیدیۆیی رەخنەی لەبۆچوونەكانی مەلا بەختیار گرتبوو، هەروەها داواشی لێكردبوو لەو بارەوە دیبەیتێكی رووبەڕوو ساز بكەن‌و لەسەر ئەو پرسانە قسە بكەن.

هـ ـ ح