شارپرێس: حلمى ره‌سوڵ ره‌زا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایگه‌یاند، فارسه‌كان بوون توانییان یه‌هود له كۆیلایه‌تى و كۆمه‌ڵكوژى رزگاربكه‌ن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری وەڵامی لێدوانێکی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاندوو، "فارسه‌كان بوون توانییان یه‌هود له كۆیلایه‌تى و كۆمه‌ڵكوژى رزگاربكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "راستى ئه‌وه‌ى له ته‌وراتدا هاتووه ئه‌وه‌یه، كه پادشاى فارسه‌كان بوو یه‌هودیه‌كانیان له دیلى رزگاركرد له وڵاتى بابل و پادشایه‌كى دیكه‌ش له كۆمه‌ڵكوژى رزگاریكردن".
زه‌ریف ئه‌وه‌شی نوسیووه، "پلانى كۆمه‌ڵكوژى یه‌هودییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى بیابانى نه‌قه‌ب-ه‌وه بووه نه‌وه‌ك ئێران، پادشاى فارسى یه‌كه‌م بیانى بووه و وه‌ك رزگاركه‌ر ئاماژه‌ى پێكراوه".
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی مایكۆ پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هات كه رایگه‌یاندبوو، خودا دۆناڵد تره‌مپی بۆ پاراستنی ئیسرائیل له ئێران ناردووه.