مـەتـرسـیـیـەك تـوانـای سـێـكـسـی پـیـاوان لـەنـاو دەبـات

تەندروستی

24/03/2019‌ 4900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرایكردووە، كە مەترسییەكی گەورەی لەسەر پیاوان هەیە، ئەویش ئەگەری هەیە ژیانی سێكسییان وێران بكات و كاریگەری دەبێت لەسەر توانای وەچەخستنەوەشیان .

رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی باسی ئەوە دەكات، كە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە، هەڵمژینی بەردەوامی دووكەڵی ژەهراوی ئۆتۆمبیل كاریگەری دەبێت لەسەر  بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە لاوازی رەپبوونی چووكی پیاوان.

زاناكان دەڵێن هەڵمژینی تەنۆكە ژەهرینەكان لە هەوادا دەبێتە هۆی هەوكردنی بۆرییەكانی خوین و كەمكردنەوەی پێدانی بڕی پێویست لە ئۆكسجین بە كۆئەندامی زاووزێ ، ئەمەش وادەكات توانای سێكسی پیاوان كەم ببێتەوە .

زاناكان لەڕێگای تاقیكردنەوەی ئەو  ئاژەڵانەی، كە بەشێوەیەكی بەردەوام بەر دووكەڵی ئۆتۆمبێل دەكەون ئەو ئەنجامەیان دەست كەوتووە .

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەو زیانانەش كردووە كە بەهۆی پیسبوونی هەواوە بەر توانای وەچەخستنەوەی پیاوان دەكەوێت ، هەروەك زاناكان دەڵێن " ئەنجامی لیكۆڵینەوەكە ئەو مەترسییە پیشان دەدات كە رەنگە بەركەوتن و هەڵمژینی درێژمەودای گازە ژەهراوییەكان  توانای سیكسی و رەپبوونی چووكی پیاوانی لێبكەوێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی