چێشتخانەی موعەمەر قەزافی لەئیسرائیل (+وێنەو ڤیدیۆ)

جیهان

24/03/2019‌ 2694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەم دوایانە چێشتخانەیەك لە ئیسرائیل كراوەتەوە، كە بەناوی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیا ناونراوە.

چالاكوانان چەند وێنەو ڤیدیۆیەكیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی وێنەو ڤیدیۆكان ئەو چێشتخانەیە لە شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلە.

چێشتخانەكە لەرۆژی 22ی مانگ كراوەتەوەو بەو هۆیەشەوە ئاهەنگێك رێكخراوە، كە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی بەشدارییان لەئاهەنگی كردنەوەكە كردووە.

چێشتخانەكە تایبەتە بە خواردنە خێراكان‌و لەسەر لۆگۆو ریكلامەكانیش وێنەی موعەمەر قەزافی هەیە، تائێستا نازانرێت بۆچی بەناوی سەرۆكی پێشووی لیبیا ناونراوە.

هـ ـ ح