كۆبوونەوەی پارتی‌و یەكێتی بۆ گەیشتنە رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت

کوردستان

24/03/2019‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

كۆبوونەوەكەی شاندی پارتی‌و یەكێتی، كە تایبەت بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت پێكهێنراوە، ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە، بەئامانجی رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

پێش نەورۆزیش شاندی دانوستانكاری هەردوولا كۆببوونەوە و ڕاشیانگەیاند كە لەدوای نەورۆز كۆبوونەوەكان دەستپێدەكاتەوە.

هـ ـ ح