شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێ، سێرجیۆ ڕامۆس-ی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یاریزانێكی بێوێنه‌یه له‌مێژوودا.
لویس ئینریكی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌مێژوودا ڕامۆس یاریزانێكی بێوێنه‌یه، پێویسته چاو له خاڵه ئیجابییه‌كانی بكه‌ین.
له‌یاریی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ نه‌رویج، ڕامۆس سه‌ركه‌وتوو بوو له‌تۆماركردنی گۆڵێك به په‌ناڵتی، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یارییه‌كه‌ی به‌سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.
ڕ . ج