كۆڕەك تیلیكۆم: بڕیاری راگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان نادادپەروەرانەیە

عیراق

24/03/2019‌ 1635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، راگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ له‌لایه‌ن ەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندییه‌وه‌ "نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌".

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی راگرتنی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ رایگه‌یاند، "هۆكاری ئەو سزایەی ئەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندی دەگەڕێتەوە بۆ واژۆكردنی رێككەوتننامەیەكی تایبەت بە خزمەتگوزاری پاراستنی ژمارە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "كۆمپانیاكە بڕیارەكەشی بە نادادپەروەرانە و پێشێلكردنی مافی بەشداربون لێكداوەتەوە، ئەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندی كاتی پێویستی نەداوەتە كۆرەك بۆ دیراستكردن و واژۆكردنی بڕیارەكە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆڕه‌ك تیلیكۆم-دا هاتووه‌، "دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق زاڵمانە و نادادپەروەرانەیە ئه‌و دەستەیە ویستویەتی سزای هاوڵاتیان بدات و بێبەشیان بکات لەم خزمەتگوزارییە و زەرەر بە بەرژەوەندییەکانیان بگه‌یه‌نێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لەبری ئەوەی بیر لە چارەسەری دیکەی بە کەڵک بکاتەوە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و راگۆڕینەوە دابنیشێت، بەرژەوەندی هاووڵاتیانی بن پێ کردووە و ناوبانگی کۆمپانیاکەمانی ناشرین کردووە".
ه.م