دەوام لەچەند شوێنێك راگیراوە.. بەرگری شارستانی سلێمانی دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان

25/03/2019‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرجەم كارمەندان و تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ هاناوەچوونی ئەو كەسانەی بەهۆی باران بارینەوە دووچاری زەرەروو زیان بوونەتەوە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

بەپێی راگەیەنراوێك كارمەندانی بەرگری شارستانی سلێمانی لەڕێگەی چەند تیمێكی تایبەتەوە ئامادەسازی تەواوی كردووە و سەرجەم كارمەندانی بەڕێوبەرایەتی و هەموو بنكەكانی ناو شار و دەرەوەی شاری خستووەتە ئینزارەوە زۆربەی تیمەكانی دەركردووە و لە ئێستا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە ئەركەكانی سەر شانی خۆیان هەستاون و بەردەوام ژووری پەیوەنییەكانی بەڕێوبەرایەتی لە پەیوەندی و وەڵام دانەوەی ئەو هاووڵاتییانەدایە، كە تووشی زەرەروو زیان هاتوون داوای هاوكاری دەكەن‌و بەزووترین كات تیمێكی تایبەت دەنێرێت بە دەم دواكاریەكەیەوە.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەوەی راگەیاندووە، ئەركی سەرشانمانە خزمەت لە هەر جێگەیەكدا هاووڵاتی خۆشەویست پێویستیت پێمانە پەیوەندی بكە تا بەزووترین كات خزمەت و هاوكاریت پێ بگەیەنین،

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی باران بارین رووی لەناوچەكانی هەرێم كردووە، كە بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لەچەند ناوچەیەك بەرزبووەتەوە.

بەهۆی بارانبارینەوە، لەدەربەندیخان و هەڵەبجەی تازە و بەشێك لە قوتابخانەكانی سلێمانی و هەڵەبجەی شەەید، دەوام ڕاگیرا.

هەروەهابەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ئاگاداری بەڕیوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەكان سنوور بازیان دۆڵەڕوت كەندەكەوە قولەرەیسی بەكرەجۆ دەكات لەبەر كەشوهەواو سەلامەتی قوتابیان  دەتوانن ئەمڕۆ دووشەممە دەوام ڕابگرن، لەگەڵ ئەوەش بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەكانی ناوشار سەرپشكن لە دەوام كردن.

هـ ـ ح