نوری مالیكی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار وەردەگرێت

عیراق

25/03/2019‌ 1176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عالیە نوسەیف ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ڕێكەوتنێكی پێشوەختە لەناو هاوپەیمانی فەتح هەیە بۆ ئەوەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار كاندید بكرێت ، هەروەك جێگری دووەمی سەرۆك كۆمار بۆ پێكهاتەی سوننەیە.

نوسەیف لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی "ئەلئەخبارییە" راشیگەیاندووە، لەكاتی پێكهێنانی هاوپەیمانی بونیادنانەوە  ڕێكەوتن كراوە لەسەر ئەوەی نووری مالیكی ڕێبەری دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار كاندید بكرێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە هەموو كوتلە سیاسییەكانی تر پشتیوانی مالیكی دەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە .

عالیە نوسەیف هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی ماددەی ٧٣ ی دەستووری عێراق سەرۆك كۆمار پابەندە بەوەی جێگری یەكەم، یان دوو جێگر بەگوێرەی ڕێكەوتنە سیاسییەكان بۆخۆی دەستنیشان بكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی