شارپرێس:
ئه‌رنیستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری دێربی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرا كردوو وله لیسته‌كه‌شدا مێسی و سوارێز ده‌بینرێت .
وابڕیاره سبه‌ی شه‌ممه له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 29ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆل بكات، ڤالڤێردی لیستی یاریزانه‌كانی ئاشكرا كردوو له لیسته‌كه‌شدا مێسی و سوارێز به‌دی ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا گومان هه‌بوو له به‌شداریكردنی مێسی له و یارییه‌دا به‌هۆی پێكانی ئه‌و یاریزانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا . به‌ڵام به پێی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئه‌و یاریزانه ئه‌مڕۆ راهێنانه‌كانی به ئاسایی ئه‌نجام داوه‌و ئاماده‌یی یارییه‌كه ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه بۆ سوارێزیش .
لیستی یاریزانه‌كان جگه له عوسمان دیمبلی ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی تری یانه‌كه ده‌بینرێت.