شارپرێس:
یانەی چیڵسی ئینگلیزی بۆ كڕینی فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە هاتووەتە سەر خەت.
یانەی چیڵسی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو گرێبەست پێشكەشی بەرشەلۆنە بكات، بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بەرازیلییەی ببێت.
یانەی چیڵسی بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت سوود لەخراپی پەیوەندییەكانی كۆنتینیۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ببنێتو لەهاوینی داهاتوو ئەئاسانی گرێبەستەكەی یەكلابكاتەوە.
پێشتریش یانەی مانچستەر یونایتید خواستی خۆی راگەیاندبوو بۆ كڕینی كۆنتینیۆ، كە یانەی بەرشەلۆنە لەو بارەوە تائێستا هەڵوێستی رانەگەیاندووە.
هـ ـ ح