شارپرێس:
كاتێك باسی گۆڵ تۆماركردن دەكەین ، ھیچ كەسێك لە (ئیان ڕاش)ی وێڵزی و گۆڵكارە مێژوییەكەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی چاكتر ڕێگای گۆڵ تۆماركردن نازانێت، كە ٣٤٦ گۆڵی لەگەڵ لیڤەرپول تۆماردكردووە و ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و تا ئێستا ھیچ یارێزانێك نەیتوانیووە ئەو ژمارەیە بشكێنێت.
پارساڵ محەمەد سەڵاح ی میسری كە توانی ٤٤ گۆڵ تۆماربكات لە ٥٢ یاریدا كە بەشداری تێداكردبوو ، بەوەش خۆی نزیككردەوە لە ژمارەی پێوانەیی گۆڵتۆماركرد لە وەرزێكدا كە ٤٧ گۆڵەو بەناوی (ئیان ڕاش ) ەوە نوسراوە.
بەڵام لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی بارودۆخەكە بەتەواوی گۆڕاوە بۆ گۆڵكاری خولی ئینگلیزی و باشترین یاریزانی ئەفریقا، چونكە تاوەكو ئێستا تەنھا ١٧ گۆڵی تۆماركردووە و حەوت یارییە لەسەریەك ناتوانێت گۆڵ تۆماربكاب، ئەوەش درێژترین ماوەیە بۆ " فیرعەونە گچكەكە" كە نەیتوانیووە گۆڵ تۆماربكات .
لەگەڵ نزیكبوون یەكلاببوونەوەی خولی ئینگلیزی ، (ئیان ڕاش ) پەیامێكی ئاڕاستەی سەڵاح كرد ، دەڵێت :(بە كات و بارودۆخی لەو شێوەیەدا تێپەڕیوم، ھەموومان پێیدا تێپەڕیوین . تۆش بەو بارۆدۆخەدا تێدەپەڕی بەڵام گرنگترین شت ئەوە پارێزگاری لە متمانەبەخۆبوونت بكەی) .
ڕاش ھۆشداری دایە سەڵاح لە لەدەستدانی متمانە و گووتی : لە لە دەستدانی ئەو دەرفەتانەی بۆت دەڕەخسێن گۆڵ بكەی مەترسە ، كاتێك لەو بارۆدۆخەدا ھەست بەترس بكەی ، ئالێرەدا گۆڵ تۆمار نەكردنەكەت دەبێت كێشە.
ھەروەھا وتیشی :كاتێك دەرفەتێكت بۆدەڕەخسێت و لەدەستی دەدەی ھیچ كێشە نیە ، دیتمان كە سەڵاح پارساڵ و سەرەتای ئەم وەرزە چی كرد. لەگەڵ بەردەوامی دەستخستنی دەرفەتی زیاتر ی گۆڵكردن دوبارە متمانەبەخۆبوونت بۆدەگەڕێتەوە.
ھەروەھا ئەفسانە وێڵزییكە دەڵێت: سەڵاح پارساڵ ٤٤ گۆڵی تۆماركرد بەڵام لیڤەرپول ھیچ نازناوێكی بەدەست نەھێنا . لەم ووەزەدا ئەو ڕێژە گۆڵەی تۆمارنەكردووە ، بەڵام ئومێدیان ھەیە نازناوێك بەدەست بھێنن ، ڕێك ئەوەش لەگەڵ من ڕوویدا كاتێك نەمدەتوانی گۆڵ تۆماربكەم ( كینی دالگلیش ) یاریزانانی ھێڵی ناوەڕاست مان ھەبوو گۆڵیان تۆماردەكرد و نازناوەكانمان دەبردەوە.
ھەروەھا دەڵێت : سەڵاح بۆماوەییەكی دورودرێژ زۆر بەباشی یاریكرد ، ڕاستە لە ئێستا دا گۆڵ تۆمارناكات ، بەڵام دووبارو دەگەڕێتەوە بۆ گۆڵ تۆماركردن ، ھەروەھا شتێكی زۆر باشە كە لە ئێستا دا سادیۆ مانێ گۆڵ تۆماردە دەكات ، بێ ھیوان نیم لە سەڵاح كە گۆڵ تۆمار ناكات ، چونكە تەواوی یاریزانانی ھاوڕێی لە بارۆدۆخێك زۆر باشدان .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی