هاوسەرەكەی ئیكاردی هێرش دەكاتە سەر سپالێتی

وەرزش

01/04/2019‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
واندا نارای هاوسەرو بەرێوەبەری كارەكانی ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان هێرشی كردە سەر راهێنەری یانەكە.

واندا دوای ئەوەی مارچیلۆ سپالێتی راهێنەری ئەنتەرمیلان ئیكاردی لەپێكهاتەی یانەكەی دوورخستەوە، هێرشی كردە سەری‌و بە راهێنەرێكی گەمژە وەسفی كرد.

هاوسەرەكەی ئیكاردی جەختیكردووەتەوە، كە ئەو مامادە بووە بۆ یاری‌و سپالێتی بێ‌ هیچ هۆكارێك دووریخستووەتەوە، كە ئەوەش جێگەی قبووڵكردن نییە.

سپالێتی بۆ یاری ئەنتەرمیلان‌و لاتسیۆ ئیكاردی دوورخستەوە، كە یارییەكەشی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر دۆڕاند.

هـ ـ ح