نهێنی فرۆشتنی جۆلان لەلایەن حافز ئەسەدەوە بەئیسرائیل ئاشكرادەكرێت

جیهان

01/04/2019‌ 6982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دووبارە سورییەكان گرتە ڤیدیۆیەكی یەكێك لەهاوڕێكانی سەرۆكی پێشوتری میسر ئەنوەر ساداتیان بڵاوكردەوە، كە  تێیدا گەواهی ئەوە دەدات حافز ئەسەد چۆن خاكی جۆلانی بەئیسرائیل فرۆشتووە لە دوای جەنگی 1967.

بڵاوكردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە هاوكاتە لەگەڵ دان پێدانانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا بە سەروەری ئیسرائیل لەسەر جۆلان، ئەمەش چەندین دروشم و ئیدانەی لەلایەن رژێمی ئەسەدو ئێران و میلشیاكانی "حزب الله"ی لوبنانیەوە بەدوای خۆیدا هێنا.

وردەكاری چیرۆكەكە 
دكتۆر محمود جامع باسی ئەوە دەكات، هاوڕێكەی سادات نهێنییەكی مەترسیداری لای دركاندووە، بەوەی حافز ئەسەد لەكاتی جەنگی تەموزی 1967 دا جۆلانی فرۆشتووە بە ئیسرائیل لە بەرانبەر 50 ملیۆن دۆلاری ئەو كاتەدا، كە پارەكەش دراوەتە دەست براكەی (رفعت ئەسەد)، لەو كاتەدا سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری بووە لە سوریا.

دكتۆری ناوبراو باسی لەوەش كردووە، سادات پێی راگەیاندووە ژمارەی پسولەی وەرگرتنەكە لای هەواڵگیری میسر هەیە و ئاماژەی بەوەش كردووە ئەنوەر سادات باسی ئەو نهێنییەی بۆ كردووە پاش ئەوەی لەگەڵ خۆی بردویەتی بۆ دەروبەروی بەرزاییەكانی جۆلان بۆ ئەوەی سەختی ناوچەكەی پیشان بدات دوای ئەوەی لەلایەن سەربازییەوە دەستی بەسەردا گیر بوو.

رژێمی ئەسەد و جەمسەرەكانی ئیدانەی بریاری سەرۆكی ئەمەریكایان كرد دوای دان نان بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر جۆلانەوەو لەو پێناوەدا دەیان رێپێوانیان رێكخست وەك ناڕەزایەتی سەبارەت بەو بڕیارە.

ئەو شێوە ئیدانە كردنانە كاردانەوەی توندی لەلایەن چینە جۆراوجۆرەكانی سوریاوە لێكەوتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و زۆربەیان باسی ئەوەیان كردووە، كە داگیركاری ئیسرائیل بۆ سەر جۆلان و دانپێدانانی ئەمەریكا بەرانبەر خۆپیشاندان و دروشمەكانە، كەچی رۆكێت و بۆمبەكان و كیمیایی ئەسەد و جەمسەرەكانی بۆ سوریەكانە؛ نەك بۆ گەڕانەوەی جۆلان.

سەرچاوە: Orient net
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا