شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك ئەوە دەردەخات، كە خواردنەوەی ئاو لەپاش وەرزشكردن دەتوانێت گرژبوونی ماسولكەكانی بەدواوە بێت.
پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، كە لەلایەن لێكۆڵەڕانی ئوسترالیاوە ئەنجامدراوە، خواردنی ئاو دەتوانێت گرژبوونی ماسولكەكانی لەوەرزشواناندا بەدواوە بێت.
گرژبوونی ماسولكە، واتە گرژبوونێك، كە هاوتای ژانی ماسولكە بێتو بەشێوەیەكی لائیرادی ڕووبداتو ماسولكەكانی ڕانو مەچەكی پێیوەرزشوانان گیرۆدە دەكات.
ئەو گرژبوونە بەزۆری لەوەرزشوانانی ناشارەزدا ڕوودەدات، لەكاتێكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی پێشوو ئەوەی دەرخستبوو، كە وەرزشوانان پاش وەرزشكردن ئاو بخۆنەوە، بەڵام ئەم لێكۆڵینەوە نوێیە ئەوەی ڕەتكردووەتەوە، كە وەرزشوانان پاش وەرزشكردنی یەكسەر ئاو بخۆنەوەو دژی وستاوەتەوە.
ئەو لێكۆڵینەوە هەروەها جەتیشدەكاتەوە، وەرزشوانان دەبێت ئاگاداری ئەو خواردنەوانە بن، كە پێش وەرزشكردنو دوای وەرزشكردنەكانیان دەیخۆنەوە، تا زیانی زیاتر بەجەستەیان نەگات.
وەرگێڕان: یاسین نادر