دوای شەڕی داعش.. هەنگاوی داهاتووی شەرڤانان كۆنتڕۆڵكردنەوەی عفرین‌و ئیدلیبە

کوردستان

06/04/2019‌ 2373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاگەیاندنی ئەمریكا بە كشانەوە لە سوریا، دەمەتەقێیەكی بەرفراوانی دروستكرد و چەندەها پرسیارگەلی هێنانە ئاراوە، تا ئەمریكییەكانیش لەباكووری سوریا بمێنن، هێزەكانی سوریای دیموكرات پارێزراو دەبن و لەگەڵ توركیا بەیەكدانادەن، كە بەردەوام هەڕەشەیان لێ دەكات.

دوای خۆدزینەوەی ئەمریكا لە كشانەوە هێزەكانی لە سوریا و سەركەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هاوپەیمانان بەسەر داعشدا، ئێستا توركیا لەبەردەم وێستگەی مەترسیداردایە كە لەوانەیە هەڕەشە لە ئاسایشی سنورەكەی لە باشوور بكات.

دووبارە توركیا هەڕەشە دەكات
پێناچێت ئەو چارەسەرە سەربازیەی كە توركیا بانگەشەی بۆ دەكات لەم دۆخەی ئێستادا دەستگیری بێت، چونكە ئەمریكا بەوە ڕازی نییە و هێشتا بنكە سەربازییەكانی لەوێ ماون.

لە 30 ئادار ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەركی توركیا لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریدا لە هەڵبژاردنەكانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشوو، هەڕەشەكانی دووبارەكردنەوە و ووتی لە عەفرین وانەیەكمان فیرنەكردن؟  بەڵێ كردمان، ئەگەر ئەمریكا كاری پێویست لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات ئەنجام نەدات، وانەیەكی دیكەی پێویستیان پێ دەدەین و تەواویش خۆمان بۆ ئەو كارە ئامادە كردووە.

هێشتا توركیا شێلگیرە لەسەر زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی فوڕاتدا، هێزەكانی سوریای دیموكراتیش سیستەمی سەربازی بەزۆریان سەپاندوو بەسەر گەنجاندا و خەریكی دامەزراندنی بنكەی سەربازی و ڕاهێنانن.

سەرۆكی توركیا لەوتاریكی دیكەیدا لە بەرامبەر پارتەكەیدا گووتی  یەكەم شت كە لە دوای هەڵبژاردنەكان ئەنجامی دەدەین یەكلاییكردنەوەی پرسی سوریایە لە ڕێگەی دانوستانەكانەوە، خۆ ئەگەر نەلوا، لە مەیدانی سەربازی كارەكە جیبەجێ دەكەین، ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر دانوستانەكانی نێوان لایەنەكانی سەر گۆڕەپانی ‌ سوریا نەگەیشتنە ئەنجام، دەچنە ناو خاكی سوریاوە.

توركیا ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ جەنگی ڕۆژهەلاتی فوڕات دروست دەكات
ئامادەكارییە لۆجستی و سەربازییەكانی توركیا و لایەنە پاشكۆ سورییەكانی لەسەر سنوری سوریا بەردەوامن و ناوەستن بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازی دژ بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەوانەش ئامادەباشیكردن بۆ كردنەوەی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەسەر سنوری سوریا لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات بۆ هێنانەدی ئامانجەكانیان لە ناوچەكە.

لەم بارەشەوە خلوسی بەكاری وەزیری بەرگری توركیا لە 30 ئادار و لە میانەی سەردانیكردنی هێزەكانی توركیا لە وویلایەتی ئۆڕفا گووتی: (( هێزە سەربازییەكانی توركیا بەرپرسیاریەتییەكی گەورەیان لەسەر شانە كە پاراستن ئاسایشی ووڵاتە، ووتیشی دۆخێكی نائارمی و لێڵاوی لەسەر سنوری باشوورمان هەیە و توركیاش مكوڕە لەسەر كۆتاییپێهێنانی بەو دۆخە)).

وتیشی بەڵێنی گەورەیان لە هاوپەیمانەكانیانەوە پێدراوە، بەڵام چی دیكە ئارامگریان نەماوە، بۆیە چاوەڕێین بە زووی جیبەجێ بكرێن، ئەوەیش پێویست بێت لە رۆژهەڵاتی فوڕات ئەنجامی دەدەن لە كاتی پێویستدا، ئامادەشن بەرە و ڕۆژهەڵاتی فوڕات بێن، ئەگەر سەرۆكی توركیا فرمانیان پێ بكات، ووتیشی ئامانجی یەكەمی سوپای توركیا جەنگانە لەگەڵ تیرۆر، كوردەكانیش تا ڕۆژی پەسڵان برامانن.

دیارە كە دەسەڵاتدارانی توركیا ئارامیان لێهەڵگیراوە سەبارەت بە شكستی دانوستانەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی فوڕات‌.

تا دانوستانەكانی ئەنقەرە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لەو بارەوە درێژتر ببنەوە ، توركیا زیاتر تەنگەتاو دەبێت و مەترسی زیاتری لێ دەنیشێت لەوەی كوردەكان قەوارەیەكی كوردی بە تەنیشت سنوری ئەوانەوە دابمەزرێنن، ئەمەش هاندەرێك دەبێت بۆ كوردەكانی توركیا كە دەوڵەتێك بۆ خۆیان دابمەزرێنن. ئەمە وای لە توركیا كردووە هەمیشە لە دۆخی ئامادەباشیدا بێت.

لە دوای هەڵبژاردنەكانی توركیاش دووبارە ئەو دۆسیە هەڵدەدرێتەوە و دوور نییە پەرەسەندنی سەربازی بەدوادا بێت، دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا، هێزەكانی سوریای دیموكراتیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر مەترسییەك لە دۆخی ئامادەباشی و خۆڕیكخستنەوەدا دەبن.

ئامادەكارییە لۆجستییەكانی هەسەدە چین
دوای سەركەوتنی بەسەر داعشدا، هەسەدە دووبارە سیستەمی سەربازی زۆرەملێی پەیڕەوكردەوە، چەند توێژێكی كوردەكان و عەرەبەكان دژی ئەو سیستەمەن. ئێستا لە دێرزور و ڕقە، هەسەدە پۆل پۆل جەنگاوەری ژن و پیاو بە گوێرەی ئەو سیستەمە ڕادەهێنێت و ئامادەیان دەكان بۆ مەیدانەكانی جەنگ.

هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرەو كوێ هەنگاو دەنێن
ڕۆژنامەی  یەنی شەفەقی توركی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە یەكینە كوردییەكان بە پاڵپشتی هاوپەیمانان، 15 هەزار جەنگاوەری تازەیان ئامادە كردووە بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی سوپای توركیا و پاشكۆكانی لە عەفرین. 

ڕۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو 15 هەزار جەنگاوەرە لە ناوچەی شەهبا جێگیركراون كە دەكەوێتە ناوچەكانی تەلڕەفعەتەوە، ئەمەش وەك ڕێخۆشكردن بۆ هێرشكردنە سەر عەفرین، لەوبارەشەوە ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەنجومەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبوونەوە و بە ڕاشكاوی باسیان لەو پلانە كردووە.

سەرچاوەی دیكەش دەڵین ئەو سەربازگانە لە كۆبانی و تەلڕفعەتی باكوری حەلەبن، تێبینی زیادبوونی ژمارەی جەنگاوەرە كوردییەكانیش كراوە كە شارەزای فەڕەنسی و ئەمریكی یاوەریان دەكەن و ڕاهێنانیان پێ دەكەن بۆ خۆسادان بۆ هێرشكردنە سەر عەفرین.

پێ ناچێت هێرشەكان هەر بۆسەر عەفرین بن، بگرە لەوانەیە ئیدلبیش  بگرێتەوە و هێرش بكرێتەسەر دەستەی ڕزگاركردنی شام كە لە لیستی دەوڵەتانی ئەوروپیدا بە تیرۆرست ناو دەبرێن، ئەگەر واشنتۆن ڕێگە بدات، ئاراستەی ئایندەی كوردەكان ڕووەو شاری ئیدلب دەبێت.

بژاردەكانی بەرەدەم هێزەكانی سوریای دیموكرات چین ؟
دوای گفتوگۆكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ ڕژێمی سوریا، پەرەسەندنە سیاسییەكان بەرەو هەڵكشانن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕژێمەكەی ئەسەد ڕەتیكردەوە ئەو هیزە بەشێكبن لە پێكهاتەكانی سوپای سوریا، سەرباری دانوستانەكانیش هێشتا ئەو هێزانە دەستەبەری پاراستنی مافەكانیان نەكردوو لە ناو سوپای سوریادا.

مەزڵوم كۆبانی سەركردەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕۆژی 2 شەممە 1 ی ئیپریل دوای كرد دانوستانەكانی نێوان هێزەكانیان لەگەڵ ڕژێمەكەی سوریادا بگاتە چارەسەرێك سەبارەت بەو پرسانەی ناكۆكیان لەسەرە، ووتیشی هێزەكانیان بەشێكن لە سوریا و نیازی ئەوەشیان نییە جیاببنەوە، ووتیشی دوا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ واشنتۆن بەرەو خراپی چووە.

سەباری مانەوەی هاوپەیمانان لە سنوری هەسەدە، كەچی دانوستانی هەسەدە لەگەڵ ڕژێمی سوریا بەردەوامە، چونكە تاكە بژاردەیەتی بۆ خۆپاراستن  لە مەترسییەكانی توركیا، بەڵام مەرجەكەنانی بۆ ڕژێمەكەی ئەسەد سەبارەت بە ئۆتۆنومی جێگەی ڕەزامەندی ئیرانی هاوپەیمانی ئەسەد نین، چونكە تاران لەوە دەترسێت كوردەكانی ژیر دەستی خۆشی داوای هەمان ئۆتۆنۆمی بكەن، ڕژیمەكەی ئەسەد بەو ئۆتۆنۆمییەی كوردەكان ڕازی نابێت، مەگەر هە‌سەدە قبوڵی ئەو مەرجانە بكات كە لە ڕێككەوتنی یەكەمدا باسیان لێوە كراوە كە مەرجێكی قورسن، چونكە داوا لە هێزە كوردییەكان دەكات بگەڕینەوە ژێر دسەڵاتی ئەسەد.

هەسەدە لەگەڵ فەڕەنسا لە پەیوەندیدایە، ئەمەش‌ دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، فەڕەنساش ڕایگەیاند كە پشتیوان هێزەكانی سوریای دیموكراتە، بەڵام هەسەدە زۆر ئومێد لەسەر ئەو پشتیوانییە هەڵناچنێت كە گرێدراوی بەرژەوەندییەكانی پاریسە.

بە گوێرەی قسەكانی پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی، ئەو پەرەسەندنانە هاوكاتن لەگەڵ بەرزەفڕی هەندێك هێزی عەرەبی ناو هەسەدە كە دەیانەوێت لەو هێزە جیاببنەوە و بێنەوە پاڵ ڕژێمەكەی ئەسەد، چونكە هەموو هۆزەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەگەل ئەوەن بچنەوە ژێر باڵی ڕژێمەكەی ئەسەد، بۆیە هەسەدە ڕێگە بەو بەرزەفڕییە نادات ، تاوەكو نەگاتە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ڕژێمەكەی ئەسەد، بەڵام لەژێر سایەی قورسی مەرجەكان ڕێككەوتن سەخت و دژوارە.

سەرچاوە: ن بوست
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر