كچێك تەنیا بەچەند خولەكێك پێش لەدایكبوونی منداڵەكەی زانیویەتی دووگیانە

تەندروستی

07/04/2019‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچەكە گەنجێكی سكپڕی بەریتانی چەند خولەكێك پێش ئەوەی منداڵی ببێت ئینجا زانیویەتی سكی پڕە و ئاماژەشی بۆ ئەوەش كردووە، كە هەستی بە هیچ نیشانەیەك نەكردووە بەڵگەبێت لەسەر ئەوەی سكی پڕە .

بەگوێرەی رۆژنامەی " The Sun"ی بەریتانی ئیما لویزی تەمەن ١٩ ساڵ وتوویەتی، سكم وەك ئافرەتە سكپرەكان ئاوساو نەبووە ، تەنیا چەند خولەكێك پێش لەدایكبوونی منداڵەكەی سكی ئاوساوە.

پزیشكەكان وتوویانە: ئێمە هیچ شیكردنەوەیەكمان پێی نییە بۆ ئەو حاڵەتە ، تەنیا گومانی ئەوە دەكرێت كۆرپەكە لە بەشی خوارەوەی پشتی دایكەكە جێگیر بووبێت .

هەروەها دایكەكە وتوویەتی: لەماوەی سكپریمدا هەستم بەهیچ نیشانەیەكی سكپڕی نەكردووە ، هەرگیز نەڕشاومەتەوە ، حەزم بۆ خواردنێكی دیاریكراو نەچووە ، هەستم بە جولە و لێدانی منداڵەكەش نەكردووە .

هەرچەندە وتوویەتی: راستە لەوكاتەوە سووڕی مانگانەم راوەستاوە ، بەڵام پێموابووە ئە بەهۆی خواردنی ئەو دەرمانانەیە، كە دەیانخۆم .

لویز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە رۆژێك هەستاوە و بینیویەتی سكی ئاوساوە تووشی شۆك و ترسێكی زۆر بووە ، بۆیە بڕیاریداوە خێرا خۆی بگەیەنێتە لای پزیشك ، بەڵام هەر لەڕێگا منداڵەكە لەدایك بووە .

لویز منداڵەكەی ناوناوە كیارا ،كە خاوەن تەندرووستییەكی زۆر باشە ، بەوەش لویز  بۆ دووەم جارە دەبێت بە دایك .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی