شارپرێس:
پزیشكێكی سعوودی باس لەوە دەكات كە ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە و بەدەستییەوە دەناڵێنن ، دەكرێت لەماوەیەكی كەم و بێوەرگرتنی هیچ دەرمانێك چارەسەر بكرێن.
دكتۆر زیا ئەلحاج بەرۆژنامەی 'ئەلعوكاز'ی سعوودی راگەیاندووە، بەشێكی زۆری خەڵك بەدەست ئازاری ئازاری پشتیانەوە دەناڵێنن ، بەڵام ٩٠% ئەو كەسانە دەكرێت لەماوەیەكی زۆر كەم و بێوەرگرتنی هیچ دەرمانێك چارەسەریان بۆ بكرێت ، ئەویش لەڕێگای ساردی و گەرمی و وەرزشكردن و پشوودان ، ئەوە جگە لەوەی ئەو ئازارەی لە ڕان و قاچدا هەیە دەكرێت لەڕێگای چارەسەری سرووشتییەوە ئازارەكەی زۆر كەم بكرێتەوە .
ئەو پزیشكە سعوودییە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە یەكێك لەگرنگترین ئەو ڕێگایانەی بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت بەكاردەهێنرێت بریتییە لە بەكارهێنانی تەزووی كارەبایی، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و چالاككردەوەی سووڕی خوێن لە شانو قووڵەكان، ئەوە جگە لە چارەسەركردن لەڕیگای ئاو و شێلان و وریاكردنەوەی دەمارەكان بەتەزووی كارەبا .
دكتۆر زیا ئەلحاج دەڵێت: هەندێك پزیشكیش پەنا دەبەنە بە بەكارهێنانی دەرزی چینی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت ، بەڵام ئەلحاج پێیباشترە هەرگیز پەنا نەبرێتە بەر لێدانی دەرزی ئەنتی بایۆتیك بەهۆی ئەو كاریگەرییە لاوەكیانەی هەیەتی لەسەر كۆئەندامی هەرس و گورچیلەكان .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی