شارپرێس:
بەگوێرەی شارەزایانی زانكۆی دەلهی لە هینستان ، خواردنی شۆڤان وەك چارەسەرێكی سرووشتی وایە بۆ ڕێگری لەو تێكچوونەی لە جگەردا درووست دەبێت بەهۆی كاریگەرییەكانی خواردنەوە كحوولییەكان.
زانایانی زانكۆكە دوای ئەوەی تاقیكردنەوەیان لەسەر مشكی تاقیگەیی كرد ، تایبەتمەندییە چارەسەرییەكانی شۆڤانیان لەسەر جگەر بۆ دەركەوت ، ئەویش لەرێگای پێدانی ١٢٥ و ١٥٠ میلیگرام شۆڤان بۆماوەی ١٢ رۆژ دا بەو مشكە تاقیگەییانە .
دوای ئەو پرۆسەیە بەئەمانجی وروژاندنی تێكدانی جگەر مشكەكان ،لەڕێگای دەرزی گیراوەی ئیسانۆڵ كە چڕییەكەی ٥٠% بووە كوتراون ، دوای سەرنجدان دەركەوتووە كە كاریگەریی ئەو دەرزییە لەسەر تێكدانی جگەری مشكەكان زۆر كەم بووە .
زاناكان وتوویانە: ئێمە نازانین میكانیزمی پاراستنی شۆڤان بۆ جگەر چییە ، بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە شەربەتی شۆڤان ڕێگری دەكات لە هەڵمژینی ئەوماددە زیانبەخشانەی جگەر دەریان دەدات ، ئەمەش وادەكات بەشێوەیەكی سرووشتی كاری خۆی بكات .
زاناكان باسیان لەوەش كردووە، كە خواردنی شۆڤان ئەگەری تووشبوون بە مەترسییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و نەخۆشیی سەكرە و گرفتەكانی كۆئەندامی هەرسیش كەم دەكاتەوە.
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی