ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی بۆگباشی ئامادەكردووە

وەرزش

09/04/2019‌ 779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەئەگەری سەرنەكەوتنی گرێبەستی كڕینی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید، ئەوە شوێنگرەوەكەی دیاریكردووە.

بەپێی رۆژنامەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری ریاڵ مەدرید لەهەنگاوی یەكەمدا هەوڵی كڕینی بۆگبا لەهاوینی داهاتوو دەدات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەگەر بۆگبا نەهاتە ریاڵ مەدرید، ئەوا میرالیم بیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس وەك شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە.

هـ ـ ح