شارپرێس:
سێ یانه‌ی ئه‌وروپا كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد، بایرن میونشن‌و تۆتنهام له‌كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌یڵ له‌هاوینی ئه‌مساڵدا.
هه‌رچه‌نده یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداربونی خۆی له‌به‌یڵ ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌كۆتایهاتنی كاروانی وه‌رزشی به‌یڵ له‌ڕیزی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كه‌ن.
تا گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌و سێ یانه‌یه‌دا نرخه زۆره‌كه‌ی گاریس به‌یڵه كه ڕیاڵ مه‌درید بۆ فرۆشتنی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
ڕ . ج