شارپرێس:
بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای شێخان ڕایگەیاند، سەرۆک حكومهتی ههرێم بڕیاریداوه ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ پەرستگای لالش خەرج بكات.
خالید نەرمۆ، بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای شێخان ڕاگەیاندووه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک حكومهتی ههرێم بڕیاریداوه ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ پەرستگای لالش خەرج بكات، ئەو ٤٠٠ ملیۆنە بۆ دوو پرۆژە بوون، پرۆژەکانیش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای پەرستگاکە و دروستکردنی عەمبارێکی ئاو بوو.
ئاماژهی بهوهشكرد، قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە لە لایەن خێرخوازانی ئێزدییەوە بەردەوامە.
پەرستگای لالــش، گەورەپەرستگای ئایینیی کوردانی ئێزدییە لە سەرانسەری دنیا و دەکەوێتە باکووری قەزای شێخان.
ه.م