یۆڤانتۆس كەوتە داوی یەكسانبوونەوە

وەرزش

10/04/2019‌ 895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رووبەروی یانەی ئایاكس ئەمستردام بووەو كەوتە داوی یەكسانبوونەوە.


لە خولی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ئایاكس ئەمستردامی هۆڵندی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.


لەخولەكی 44 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی یارییەكەی بۆ یانەكەی تۆمار كردو لە خولەكی 46 دا ئایاكس گۆڵی بەرامەبەری تۆمار كرد.


بەو ئەنجامەش یارییەكە كۆتایی هاتوو بڕیارە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوە لە یاریگای خانمە پیرەكە دەكرێت.
س.هـ