شارپرێس:
جواو مندیزی كوڕی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل رۆناڵدینیۆ گرێبەستێی واژووكرد، كە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی كرۆزیرۆیەو بۆ ماوەی پێنج ساڵە.
مندیز لەسەر رێگاكەی باوكی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانە واژووكردووەو بڕیارە یاری بۆ تیپی یەكەمی یانەی كرۆزیرۆی بەرازیلی بكات.
میندیز خاوەنی توانایەكی هونەری بەرزەو خێراییەكی زۆری هەیە، كە ئاماریلدۆ ریبیریۆی راهێنەری یانەی كرۆزیرۆ بەیاریزانێكی بەتوانا وەسفی كردووە.
هـ ـ ح