بەهۆی مامەڵەی چەكە ڕوسییەكانەوە
سزا ئەمریكییەكان هەڕەشە لەتوركیا و میسر دەكەن

جیهان

11/04/2019‌ 2795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەربای ئەوەی ئەمریكا سەرتۆپی وڵاتانی جیهانی گرتووە لەهەناردەكردنی چەكدا، كەچی هێشتا لە هەوڵی قۆرغكردنی بازاڕی جیهانی چەكدایە لە ڕێگەی هەڕەشەكردن بەسەپاندنی جۆرەها سزای تا دەگاتە پچڕاندنی پەیوەندی دبلۆماسی.

بەرهەمهێنەرانی چەك فرەن و چەكەكانیش جۆراوجۆرن، چەكە ڕوسییەكانیش بە هەموو جۆرەكانیانەوە تا بڵێی بازاڕیان گەرمە، بە تایبەتیش ئەو چەكانەی لە سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەكارهاتوون، ئیدی نەوەیەك لە چەكی پێشكەوتوو‌ پەیدابوون نەك تەنها لەسەرە كاغەز، بەڵكو لە مەیدانی جەنگدا بوونیان هەیە، ئەمە ئارەزووی كڕیارانی زیادكردووە بۆ كڕینیان.

توركیا و میسریش دوو د‌ەوڵەتی بەهێزی جیهانن لە بواری سەربازیدا، هەردووكیان چەندەها ڕێككەوتنیان بۆ كڕینی ئەو چەكە ڕوسییانە مۆركردووە، بۆیە ئەمریكا كەوتۆتە بەڵێندان و هەڕەشە و گوڕەشە لێیان.

ڕوسیا و توركیا و مامەڵەی ئێس-400
سیستەمی مووشەكی ئێس-400  ڕوسی لە پەرەسەندووترین سیستەمە موشەكییە جیهانییەكانە لە كاتی ئێستادا.

ئەو سیستەمە موشەكییە خاوەن جیاكەرەوە و تایبەتمەندی هونەری و سەربازی پێشكەوتووە، ئەمەش پاڵی بە توركیاوە ناوە كڕیاری بێت، بۆیە سەرجەم  پێشنیارەكانی بۆ كڕین چەكی ئەمریكی ڕەتكردوونەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركی توركیاش چەندەها جار ڕایگەیاندووە كە پابەندی كڕینی ئەو سیستەمەیە و لە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریكی بە باشتری دەزانێت، ئەوەشی دووپات كردۆتەوە كە توركیا خاوەن سەروەرییە و ئەوانی دیكە ناتوانن بیخەنە ژێر فشار و وویستی خۆیانەوە.

بەمەش ئەمریكا كەوتە بەڵیندان و هەڕەشە و گوڕەشە لە توركیا ئەگەر ئەو سیستەمە ڕوسییە بكرێت، جارێك دەڵێت ئەو سیستەمە موشەكییە ڕوسییە هەڕەشەیە بۆسەر ناتۆ ، جارێكی دیكەش هەڕەشەی پەشیمانبوونەوەی فرۆشتنی ڕۆكێتی پاتریۆت دەكات كە بەهاكەی 3.5 ملیار دۆلارە.

لە كۆتایدا ئەمریكا هەڕەشی ڕاگرتنی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف-35    پێشكەووتوو لە توركیا دەكات، بۆیە مەولود چاوش ئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا لێدوانی ئەوەیدا كە ئەگەر واشنتۆن ئەو فڕۆكانە ڕادەستی توركیا نەكات، ووڵاتەكەی ناچارە ئەو فڕۆكە شەڕكەرانە لە ووڵاتێكی دیكە بكرێت.

سەرچاوە:   SPUTNIK
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر