دەستەی هەڵبژاردنی توركیا سەرجەم سكاڵاكانی هەدەپە رەتدەكاتەوە

کوردستان

12/04/2019‌ 939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی هەڵبژاردنی توركیا سەرجەم سكاڵاكانی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپەی رەتكردەوە، كە لەئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی وڵاتەكەی گرتبوو.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، كە دەستەی هەڵبژاردنی توركیا بە بیانووی جۆراوجۆر سەرجەم سكاڵاكانیان رەتكراوەتەوە.

پەروین بوڵدان راشیگەیاند، رەتكردنەوەی سكاڵاكانی ئەوان لەلایەن دەستەكەوە لەكاتێكدایە، كە سەرجەم سكاڵاكانی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیای پەسەند كردووەو بەدواداچوونی بۆ كردووە.

رۆژی 31ی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی شارەوانی توركیا بەرێوەچوو، كە بەهۆی ساختەكاری لەو هەڵبژاردنە هەدەپە دەیان سكاڵای تۆماركردووە و هاوسەرۆكی ئەو پارتەش جەختی لەوەش كردەوە، كە لەتۆماركردنی سكاڵاكانیان بەردەوام دەبن.

هـ ـ ح