"هۆكارەكەی پارتی و گۆڕانە"
عەدنان حەمەی مینا: تا ئێستا ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ نەكراوە

کوردستان

12/04/2019‌ 1994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی دانوستانكاری یەكێتی رایدەگەیەنێت تا ئێستا ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ نەكراوەو پەیوەندی نییە بە حزبەكەیەوە دەشڵێت، هۆكارەكەی لەسەر هەندێك پۆست بێت لە نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان.


عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری ئەو حزبە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە،لەو وتووێژانەی لەگەڵ پارتیدا كردوومانە و ئەو بابەتانەی لەسەری ڕێككەوتووین وەك یەكێتی پابەندین پێوەی و ئەوەش كە تا ئێستا ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ نەكراوە پەیوەندی نییە بە یەكێتیەوە هۆكارەكەی لەسەر هەندێك پۆست بێت لە نێوان برایانی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان.

ئاماژەش كردوە، پێشتر یەكێتی و پارتی ڕێككەوتوون لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی و دەشڵێت ئەگەر دواتر گرفتێك دروست بووبێت ئەوا پەیوەندی بە یەكێتییەوە نییە.

عەدنانی حەمەی مینا باسی لەوەشكردوە، هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێكی فێدراڵی، بە یاسا جێگیر كراوەو دەبێت سەرۆكێكی هەبێت، رونیشیكردەوە ئەگەر لایەنە سیاسییەكان گەیشتنە رێككەوتنێك و لە پەرلەماندا توانییان ئەو یاسایە هەڵبوەشێننەوە ئەوا ئەمەیان مەسەلەیەكی ترە.
س.هـ