شارپرێس:
تەمەندرێژی تەنیا پەیوەست نییە بەجیناتەكانەوە وەك هەندێك كەس بروایان وایە ، بەڵكو رۆژانە ٣٠ خولەك پێكەنین یارمەتی تەمەندرێژی دەدات.
لێكۆڵینەوەیەی زانستی نوێ، كە پزیشكانی پەیمانگای ریزا بۆ پزیشكی دەروونیی و جەستەیی كردوویانە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە رۆژنە ٣٠ خولەك پێكەنین دەبێتە هۆی باشتر كاركردنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ .
بەپێی ئەنجامەكانی ئەو لێكۆڵینەوەیە پێكەنین كاریگەری ئەرێنی و لەسەر تەندرووستی جەستە هەیە ، بۆ نموونە پێكەنین یارمەتیدەرە بۆ ڕێكخستن و باشكردنی كوالێتی خەو و ڕێگری لە شەكەتبوون دەكات و كاری دڵ و جگەر و سییەكان ڕێكدەخات .
پزیشكان دەڵێن ئەو لەرزینەوەیەی بەهۆی پێكەنینیەوە درووست دەبێت سووڕی خوێن چالاك دەكات و هانی جوڵەی ئەندامەكانی ناو جەستە دەدات ، بەوەش ئەو ئەندامانە جەستە ئاستی چالاكی كاركردنیان دانابەزێت .
پێكەنین بۆ ئەو كەسانەی گەیشتوونەتە ٤٠ ساڵی زۆر گرنگە ، لەبەر ئەوەی لەو تەمەنەدا بەرگری لەش بەهێز دەكات ، ئەمەش بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە گرنگە .
توێژەرەكان دەڵێن كاتێك مرۆڤ پێدەكەنێت لێدانەكانی دڵی دادەبەزێت و شاخوێنبەرەكانی فراوان دەبن و جەستەش ئەو هۆرمۆناتە زیاتر دەدەكات كە پێیان دەگوترێت هۆرمۆنی بەختەوەری.
ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی