شارپرێس:
بۆجاری دووه‌م سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان به نووسراوی فه‌رمی پزیشكان ئاگادارده‌كاته‌وه ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی به كۆمپیۆته‌ر بنوسن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نۆرینگه و سه‌نته‌ر و نه‌خۆشنه تایبه‌ته‌كانی كردووه داوا ده‌كات له‌ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا بڕیاری نوسینی ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی بۆ نه‌خۆش بكه‌ن به كۆمپیوته‌ر.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌بێت له‌مه‌ودوا پزیشكان، ته‌نها ناوی زانستی ده‌رمانه‌كان بنووسن، نه‌ك ناوی بازرگانی".
ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له 16ی 10ی 2018 به‌نوسراوی فه‌رمی پزیشكانی ئاگاداركرده‌وه كه نوسینی ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی بۆ نه‌خۆش بكه‌ن به كۆمپیوته‌ر.
ه.م